٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٢٢
Source: Mehrnews
کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین: لە ئێستادا کورد پرسی سەرەکی دیمەشق نییە

بە وتەی سێس فرانتزمەن، لە حاڵێکدا کە کوردەکان و ئیدارەی خۆسەر لەسەر تێکەڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەش و پێکهێنانی پێکهاتەیەکی لامەرکەزی جەخت دەکەن، دیمەشق لەگەڵ کێشە داعش، پێکدادانەکانی سوەیدا و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل بەرەوڕوویە.

 سێس فرانتزمەن، کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە شرۆڤەیەکدا لەسەر دانوستانەکان تێکەڵ کردنی ناوەندە مەدەنی و سەربازییەانی کوردی سووریا لە حکومەتی نوێ نووسی:

لە حاڵێکدا کە کوردەکان و ئیدارەی خۆسەر هەر لەسەر زەروورەتی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق و دەستخستنی ڕێککەوتنێک بۆ تێکەڵ کردنی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی ئەرتەشی نوێی سووریا جەخت دەکات، بەڵام دیمەشق لە ئەم دۆخەدا ئەو پرسە بە یەکمایەتی دانانێت.

ئەو کارناسەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەختی کرد: لە ئێستادا دیمەش لەگەڵ چەندین قەیرانی بەپەلە و گرینگ بەرەوڕوویە؛ لەوانە بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، پێوشوێنگیری کردنی دۆخی دەیان هەزار کەسی گەڕاوە لە کەمپی ئاوارەکان، قەیرانی مرۆیی بە هۆی پێکدادانە خوێناوییەکانی سوەیدا و هەروەها کێشە لەگەڵ ئیسرائیل. ئاساییە کە لە ئاوەها دۆخێکدا پرسی دانوستان لەگەڵ کوردەکان و گەڵاڵەی هاوپەیوەند بە فیدراڵیزم یان سیستەمی لامەرکەزی لە یەکمایەتی دووهەمدایە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕوانگەی دیمەشقەوە قبووڵ کردنی جۆرێک خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردەکان یان تەنانەت سوەیدا دەتوانێت ببێتە هۆی درزێک بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی و گرووپەکانی دیکەش هان بدات بۆ داواکاری خۆبەڕێوەبەری. ئەو پرسە بە پێچەوانەی ئەو بیرەیە کە حکومەت لە دیمەشق یەکپارچەیی خۆی هەیە. لە هەمان کاتیشدا، ئەمریکا و فەەڕەنسا هەر لەسەر ئایدیای پێکهاتەیەکی لامەرکەزی جەخت دەکەن و ئەوە بە ڕێگایەک بۆ سەقامگیری دەزانن.

بە وتەی ئەو کارناسە، تا کۆتایی ساڵی 2025 بە پێی ڕێککەوتنی مارسی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵۆم کۆبانێ بڕیارە بوو نەخشەڕێگایەک بۆ تەڤل بوونی کوردی سووریا بە دیمەشق جێبەجێ بکرێت. بەڵام هەڵوەشانەوەی چەند کۆبوونەوە لە اپریس و داکۆکی دیمەشق لەسەر بەڕێوە چوونی دانوستان لە ناوخۆی سووریا نیشانی دەدات کە خێرایی ڕەوتی یەکگرتوویی هێواش بووەتەوە.

ناوبراو ئاوا دەگاتە ئەنجام: کوردەکان هەر لەسەر تەڤل بوونی هەسەدە لە ئەرتەش سووریا و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی لامەرکەزی وەکوو هێڵی سووری خۆی جەخت دەکات، بەڵام دیمەشق لە ئێستادا زیاتر لە هەر شتێکی دیکە چاوی لە ئاسایشی ناوخۆیی، بووژانەوەی ناوچەکان و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلە. بۆیە، کوردەکان لە ئێستادا یەکمایەتی دیمەشق نین و لەوانەیە ئەو گفتوگۆگەلە دوا بکەوێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha